ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و نه‌غه‌ده به ناوه‌كانی “شه‌فیع بابه‌كری” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ و “ماردین چێودار” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌فیع بابه‌كری” هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی “كانی ڕه‌ش”ی سه‌ر به شاری شنۆ پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش برایه‌كی ئه‌و هاووڵاتیه به ناوی “شوانه بابه‌كری” له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “ماردین چێودار” لاوی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌ندووسی نه‌غه‌ده به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
