به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، حه‌وت كرێكار له شاره‌كانی قه‌زوێن، كه‌ره‌ج، ورمێ و به‌نده‌رعه‌باس له كاتی كاركردن دا به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له ده‌ست داوه و پێنج كرێكار بریندار بوون.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی وه‌گه‌ڕانی قه‌تارێكی باربه‌ری كۆمه‌لی فوولادی به‌نده‌رعه‌باس، سێ كرێكار تووشی ڕووداوی كار بوون و كرێكارێك گیانی له ده‌ست دا و دوو كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. له شاری ورمێ كرێكارێكی بیناسازی به ناوی “موبین ئێسمعهلی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی كه‌ندنی بیر له شارۆچكه‌ی ئهقدهسیهی كه‌ره‌ج به‌هۆی ڕووخانی دیواری بیره‌كه به‌سه‌ری دا به‌سه‌ختی بریندار بووه، هه‌روه‌ها دوو كرێكار له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی قه‌زوێن به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه سووتان و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون.