کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” له‌ مهاباد

دۆخی خراپی ته‌ندرووستی یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ مهاباد

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی شۆڕشی “ژینا” به‌ ناوی “ئیبراهیم حه‌كیم دوست” كه‌ له‌ ڕێكه‌وتی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١ چاوێكی ساچمه‌یی به‌ركه‌وت، پاش دوو نه‌شته‌رگه‌ری پزیشكی له‌ تورێز و تاران، دۆخی ته‌ندرووستی چاوی هێشتا ناجێگیره‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تی هه‌یه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئیبراهیم حه‌كیم دوست” سێ جار سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانی تارانی كردووه‌ و دوو جاریش له‌ ته‌ورێز نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كراوه‌ به‌ڵام هێشتا دۆخی ته‌ندرووستی چاوی باش نییه‌ و پێویستی به‌ یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه‌. شایانی باسه‌ كه‌ “ئیبراهیم” خێزاندار و باوكی سێ منداڵه‌ و ته‌نانه‌ت توانای دابینكردنی ئیمكانات بۆ ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی نه‌ماوه‌.