وڵاتانی سوید، كانادا، ئۆكراین و به‌ریتانیا له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی دژبه كۆماری ئیسلامی، په‌روه‌نده‌ی فڕۆكه‌ی “پی.اس.٧٥٢”ی ئۆكراینیان بۆ دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ی له شاری لاهه‌ی هوله‌ند گواسته‌وه.
چوار وڵاتی كانادا، سوید، به‌ریتانیا و ئۆكراین ڕۆژی چوارشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی غه‌رامه بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شی دژبه كۆماری ئیسلامی، په‌روه‌نده‌ی ئه‌و ڕووداوه‌یان بۆ دیوانی نێوده‌وڵه‌تی دادگوسته‌ی له لاهه گواستۆته‌وه. نوێنه‌رانی ئه‌و چوار وڵاته ڕایانگه‌یاند كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌واوی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕینی غه‌یره نیزامی پێشێل كردووه و له ساڵی ٢٠٢٠ دا به ئه‌نقه‌ست فڕۆكه‌ی ئۆكراینی “پی.اس ٧٥٢”ی كرده ئامانج و بووه هۆی گیان له‌ده‌ست دانی ١٧٦ كه‌س.
