کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داگیركردنی زه‌وی و زاره‌كانی شاری ئیلام له‌لایه‌ن سپای پاسداران

داگیركردنی زه‌وی و زاره‌كانی شاری ئیلام له‌لایه‌ن سپای پاسداران

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سپای پاسداران ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سرووشتی به‌ ناوی “شه‌ش دار” له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری ئیلام داگیر كردووه‌ و ده‌ستی داوه‌ته‌ تێكدانی كێو و دارستانی ناوچه‌كه‌.

به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ناوچه‌ی “شه‌ش دار ” شوێنێكی گه‌شتیارییه‌ و ساڵانێكی زۆره‌ خه‌ڵكی شاری ئیلام بۆ گه‌شت كردن سه‌ردانی ده‌كه‌ن به‌ڵام، ئێستا سپای پاسداران ده‌ستی به‌سه‌ر دا گرتووه‌ و سه‌رقاڵی دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی و مووشه‌كیه‌.