ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری له پارێزگاكانی كوردستان و كرماشان هاوكات له‌گه‌ڵ ئوستانه‌كانی فارس، یه‌زد، ئه‌رده‌بیل، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، خووزستان و قه‌زوێن دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری هه‌ر حه‌وتوو دژبه خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌ت كۆدبنه‌وه و داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بڕواته سه‌ره‌وه، گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی جێبه‌جێ بكرێت و بیمه‌ی ده‌رمانی بۆ خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكرێت.
