ماوه‌ی زیاتر له ٢٤ كاتژمێره نزیکەی ٢٠٠ کۆڵبەر لە بۆسەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان گیریان خواردووە و دەستیان بە خۆراک و ئاو نەگەیشتووە.
به‌پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، لە دوێنێ دووشەممە 12ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ەوە، زیاتر لە ٢٠٠ کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری تەتە کەوتوونەتە بۆسەی هێزە حكوومه‌تیه‌كان و نه بۆیان هه‌یه له سنووری هه‌رێمی كوردستان تێپه‌ڕ بن و نه بگه‌ڕێنه‌وه شاری نه‌وسوود. به‌پێی زانیارییه‌كان، كوڵبه‌ران 24 کاتژمێره ده‌ستیان به ئاو و خۆراک نەگەیشتووە و ئه‌مه‌ش بووەته هۆی نیگەرانی خێزانه‌کانیان. جێگای ئاماژه‌یه كه زۆربەی ئەو کۆلبەرانە خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ، سەلاس باوەجانی و پاوەن.
