کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ هاووڵاتی كورد له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠٢٣

گیان له‌ده‌ستدانی ١٣ هاووڵاتی كورد له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەنده‌كانی مافی مرۆڤی، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا، لانیکەم ٢٠ بەندکراو لە زیندانه‌كانی ئێران گیانیان لەدەست داوە کە ١٣ کەسیان واتە ٦٥٪ی کۆی گشتیی حاڵەتەکان کورد بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، جگە لە ١٣ بەندکراوی کورد، لانیکەم ٤ بەندکراوی بەلووچ لە بەندیخانەکانی زاهیدان، زابۆل و گوڵستان گیانیان لەدەست داوە کە دەکاتە ٢٠٪ی هەموو حاڵەتەکان. هەروەها لانیکەم ٣ بەندکراوی خەڵکی گەچساران، كوهده‌شت و تەورێز لەم ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئێران گیانیان لەدەست داوە. لە کۆی گشتیی ئەم ٢٠ بەندکراوە، ٤ بەندکراو لەژێر ئەشکەنجەی هێزە حکوومەتییەکاندا گیانیان لەدەست داوە و ٧ بەندکراویان بەهۆی نەخۆشی و نه‌گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانیان لەدەست داوە. سێ بەندکراوی دیکەش بە هۆکاری گوماناوی وەک ژاراویبوون بوون گیانیان لەدەست داوە. هەروەها لە شەڕ و تێکهەڵچوونی نێوان بەندکراوانی بەندیخانە ٤ بەندکراو کوژراون.