ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستدرێژی سێكسی هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا بۆ سه‌ر منداڵێكی كچ خۆپێشاندانیان كرد.
له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا له شاری عه‌فرین ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌ر كچێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ و ئه‌و كرده‌وه‌یه نه‌فره‌ت و تۆڕه‌یی خه‌ڵكی لێكهوتهوه. ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكخراوی سارا و كۆمیته‌ی شلێر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌و كرده‌وه جه‌نایه‌تكارانه به‌ڕێوه برد و داوای له ته‌واوی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كرد تاوانباران سزا بده‌ن.
