کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌سته‌دانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌ ورمێ

گیان له‌ده‌سته‌دانی كرێكارێك به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی پووشپه‌ه‌، كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی پارێزگای ورمێ به‌ ناوی “موبین ئێسم عه‌لیبانی” به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانی له‌ ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، موبین ئێسم عه‌لیبانی”خه‌ڵكی گوندی “بانی” سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ته‌رگه‌وڤه‌ری ورمێ بووه‌ و چوار ڕۆژی له‌وه‌پێش له‌ كاتی كاركردن له‌سه‌ر باڵابه‌ر، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ و به‌سه‌ختی بریندار بووه‌. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌ هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا