به‌یانی سێشه‌ممه ١٣ی پووشپه‌ڕ، “كه‌ماڵ لوتفی” باوکی “ڕەزا لوتفی” یەكێك لە قوربانیانی شۆڕشی “ژینا” لە شاری دێولان، کە لە زیندانی کامیاران به‌ند كرابوو، ئازاد کرا.
“كه‌ماڵ لوتفی” له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوای تێكچوونی باری ته‌ندرووستی بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كامیاران كرا و دووباره گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ زیندانی ئه‌و شاره. ناوبراو لە ڕێكه‌وتی ٢٨ی گوڵانی ئەمساڵ له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نایاسایی و هه‌ڵسووكه‌وتی هێزه ئه‌منیه‌كان مانی له خواردن گرتبوو. شایانی باسه كه “كه‌ماڵ لوتفی” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری دێولان له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
