ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، “ڕه‌زا ئه‌مجه‌دی” چالاكی كرێكاری و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی كرێكاری له شاری سنه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش چه‌ند كاتژمێر لێپرسینه‌وه ئازاد كرا.
“ڕه‌ه‌زا ئه‌مجه‌دی” چالاكی كرێكاری و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٠ گوڵانی ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا. ناوبراو پێشینه‌ی به‌ندكران له ساڵه‌كانی ٩٨ و ٩٤ی هه‌تاوی هه‌یه به‌ڵام ئه‌مجاره هۆكاری بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕوون نییه.
