ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، “ژینا موده‌ڕس گورجی” چالاكی مافی ژنان له شاری سنه به دانانی وه‌سیقه‌ی قورسی پێنج ملیارد تمه‌نی له كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ی سنه ئازاد كرا.
“ژینا موده‌ڕس گورجی” ڕۆژی ٢١ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٩ی گوڵانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن لقی یەکی لێپرسینەوەی دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە بە سەرۆکایەتیی “عەلیڕەزا فاریابی”، سکاڵای له دژی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان ڕەت کراوه‌ته‌وه. ناوبراو ٢٠ گوڵانی ئه‌مساڵ لە ژووری تاکەکەسیی کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە بۆ بەندی گشتی ڕاگوێزرا و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن لێپرسی دادگای ئینقلابی سنەوە بە “هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی دوژمن” تۆمەتبار کرا.
