به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، لاوانی ئازادیخوازی ئیلام دیواره‌كانی ئه‌و شاره‌یان به دروشمه‌كانی دژبه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه و به‌ڵێنیان داوه له‌سه‌ر ڕێبازی شۆڕشی “ژینا” به‌رده‌وام بن.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی ئیلام دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، پاره‌ی نه‌وته‌كه‌مان له كوێیه” و “بێده‌نگی خه‌یانه‌ته” له‌سه‌ر دیواره‌كانی ئه‌و شار نووسیوه و داوا له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران ده‌كه‌ن خۆیان بۆ شه‌پۆلی دووهه‌می شۆڕشی “ژینا” ئاماده بكه‌ن.
