به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌قز كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له ئازاد بوونی به دانانی وه‌سیقه ڕێگری ده‌كرێت.
“ئه‌ره‌ستوو سوڵتانی ئه‌رده‌ڵان” مانگێك له‌وه‌پێش به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی شاری سه‌قزه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ئێستا ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له ئازاد كردنی به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ڕێگری ده‌كات. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
