ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، “پێدرام مۆعینی” خوێندكاری قۆناغی دكتۆرای كۆمه‌ڵناسی زانكۆی ئازادی تاران و چالاكی خوێندكاری، پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران له زیندانی ناوه‌ندی سنه به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرا.
“پێدرام مۆعینی” له ڕێكه‌وتی ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری بانه به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا. ناوبراو جارێكی دیكه له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له كاتی خۆپێشاندانه سه‌رانسه‌رییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرابوو.
