ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه له مێحوه‌ری میرجاوه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ كوژرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، ڕۆژی شه‌ممه هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ناسر ڕیگی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و دانیشتووی شارستانی میرجاوه له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ناوچه‌ی سه‌رجه‌نگه‌ڵ، له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی بریندار بوو. ناوبراو پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه گیانی له ده‌ست دا.