به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “كه‌ماڵ لوتفی” باوكی “ڕه‌زا لوتفی” گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له شاری دێولان كه به‌هۆی تێكچوونی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرابوو، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندانی كامیاران.
“كه‌ماڵ لوتفی” ڕۆژی ٢٧ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری دێولان به بێ به‌ڵگی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٨ی گوڵان به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی كامیاران مانی له خواردن گرت. ناوبراو له‌زیندان تووشی نه‌خۆشی پیستی بووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی كامیاران ئه‌و بهندكروهیان وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی بۆ زیندانی ئه‌و شاره گواستۆته‌وه. ناوبراو له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خرابۆوه ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری مردنی كوڕه‌كه‌ی گرووپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كورد ڕابگه‌ینێت به‌ڵام “كه‌ماڵ لوتفی” له گرته ویدیۆیه‌ك دا ڕایگه‌یاند كه ڕۆڵه‌كه‌ی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كردووه.
