کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری ئیتلاعاتی ورمێ بۆ سه‌ر “حاته‌م ئۆزده‌میر” له‌ زیندانی ئه‌و شاره‌

گوشاری ئیتلاعاتی ورمێ بۆ سه‌ر حاته‌م ئۆزده‌میر له‌ زیندانی ئه‌و

ڕۆژی ٢ی پووشپه‌ڕ، “حاته‌م ئۆزده‌میر” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی باكووری كوردستان كه‌ به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرابوو، گه‌ڕێندرا‌وه‌ته‌وه‌ زیندانی ورمێ.

“حاته‌م ئۆزده‌میر” له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ خراوه‌ته‌ ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌منیه‌تیان له‌گه‌ڵ دا بكات و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هاوكاریان نه‌كات ڕاده‌ستی حكوومه‌تی توركیا ده‌كرێت.