له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كرێكاری مه‌عده‌ن و بیناسازی له شاره‌كانی ئه‌ردستان و هه‌مه‌دان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵی خه‌ڵكی شاری كورد و شاغڵ له مه‌عده‌نی زواره له شارستانی ئه‌ردستانی ئیسفه‌هان به‌هۆی گیرخواردن له ژێر چه‌رخی لۆدر گیانی له‌ده‌ست دا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵی بیناسازی له شاری هه‌مه‌دان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له نهۆمی شه‌شه‌می ساختمانێك گیانی له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له ساڵی ١٤٠١ دا ١٩٠٠ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان كرێكاری بیناسازی بوون.