به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “په‌یمان منبه‌ری” له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی بانگه‌وازێك كه له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابۆوه، بڕیار بوو له ساڵڕۆژی له دایك بوونی “پیهمان منبه‌ری”، خه‌ڵكی ئازادیخواز له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆببنه‌وه به‌ڵام ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه هه‌ڕه‌شه‌یان له بنه‌ماڵه‌ی “په‌یمان” كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا مه‌راسمه‌كه له‌سه‌ر گڵكۆی ناوبراو دا بڕێوه بچێت. سه‌ره‌ڕای گوشاره‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ژماره‌یه‌ك له دایكانی دادخواز له‌سه‌ر گڵكۆی “په‌یمان منبه‌ری” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
