ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی هه‌میشه زیندوو “فوئاد قه‌دیمی” له شاری سنه كۆبوونه‌وه و یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان به‌رز نرخاند.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دایكی “فوئاد قه‌دیمی” له ئارامستان ڕۆڵه‌كه‌ی ئه‌لاوێنێته‌وه و “ئومید قه‌دیمی” برای ئه‌و هه‌میشه زیندوو ده‌ڵێت: “كاتێك فرمێسكه‌كانی دایكم ده‌بینم، به‌ڵێنێت پێ ده‌ده‌م كه به زوویی له‌سه‌ر مه‌زاری بكوژه‌كانت شایی بگێڕم”. “فوئاد قه‌دیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١، له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری سنه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد. له هه‌واڵێكی دیكه دا كوڕی هه‌میشه زیندوو “حه‌بیب فه‌تحی” له‌سه‌ر گڵكۆی باوكی له شاری دیوانده‌ره حازر بوو و به‌ڵێنی دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بێت.
