به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردوو “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور” له شاری مهاباد دیداریان كرد و پێكه‌وه له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی مهاباد به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی ڕۆڵه‌كانیان، وێڕای ڕێز لێنان له فیداركارییه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه. شایانی باسه كه “كه‌ماڵ ئه‌حمه‌دپور” ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری مهاباد، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
