راگه‌یاندنی ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
له چه‌ند كاتژمێری رابردودا ده‌نگۆیێكی نادروست سه‌باره‌ت به بابه‌تی “چه‌گ كردنی كۆمه‌ڵه‌ی كۆمونیست” بڵاوبۆته‌وه كه پێویسته بۆ جارێكی‌تر بۆ رای گشتی چه‌ند خالێكی گرنگ سه‌باره‌ت به ئه‌م بابه‌ته رابگه‌یه‌نین:
- هه‌ر وه‌كوو له ماوه‌ی مانگه‌كانی رابردودا رامان گه‌یاندۆه چه‌گ دامالین له پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ ئێمه هێڵی سووره، جیا له‌وه‌ی كه ئه‌م چه‌كه به‌كار بهێنێن یان به كاری نه‌هێنێن.
- ئێمه نه‌مانویستووه و نامانهه‌و‌ێ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێمه ببێ به بیانووی كۆماری ئیسلامی بۆ خۆلقاندنی كێشه بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی باشوری كوردستان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێوشوێنی دیاری كراوی خۆمان ئه‌گرینه به‌ر و ژانه‌سه‌ری نه‌خۆازراوو بۆ هه‌رێمی كوردستانیش دروست نا‌كه‌ین.
- ئێمه هه‌روكوو له له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردودا نیشانمان داوه، به پێی سیاسه‌تێكی دیاریكراو، هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو پشتی جبهه‌ی خه‌باتی چه‌كداری خۆمان به‌كار ناهێنین و له سنوره‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌ڵك وه‌رناگرین.
- كه‌مپی “زرگوێزی گه‌وره” له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌یه‌كی غه‌یره نیزامیه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كان و چالاكی كولتوری و مه‌ده‌نیه. ئه‌گه‌ر كه‌سانێك له‌و كه‌مپه‌دا چه‌كیان پێیه ، ئه‌وه ته‌نیا بۆ خۆ پاراستنه. هه‌ر وه‌كوو هه‌موو دانیشتوانی ئه‌م ناوچه‌یه كه به هۆی بارودۆخی تایبه‌تی چه‌كیان هه‌یه و ئه‌وه دیارده‌ێكی رێگه پێدراو و جێكه‌وتووه و زیانیشی به ئاسایشی ناوچه‌كه نه‌گه‌یاندووه.
- ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و سیاسه‌ته به له یه‌ك تێگه‌یشتن و ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وندیه‌كانی هه‌ر دوولا له گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رینه پێش و رێگه به پیلانگیری نه‌یارانی خه‌باتی ره‌وای خه‌ڵكی كوردستان نه‌ده‌ین كه له ئاوی لێڵ ماسی بگرن.
ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
( رێكخراوی كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران)
01/07/2023
٩ی پوشپه‌ری ١٤٠٢