ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، دانیشتووانی گوندی خوڕخوڕه‌ی مهاباد له ئاست قه‌تعی به‌رده‌وامی ئاو و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی هاووڵاتیانی ناڕازی، لە سایەی دەسەڵاتی ناكارامە و گەندەڵی كۆماری ئیسلامی خەڵك لە سەرەتاییترین پێویستییەكانی ژیان بێبه‌شن و كاتێك په‌یوه‌ندیمان به ئیداره‌ی ئاو و ئاوڕۆی مهاباده‌وه گرتووه ڕایانگه‌یاند: هۆكاری قه‌تعی ئاو له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پچڕانی كاره‌با بووه له حاڵێكدا، كێشه‌ی ئاوی ئه‌و ناوچه‌یه كێشه‌ی چه‌ند ڕۆژ و چه‌ند مانگ نییه و ساڵانێكه خه‌ڵك داوای دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی ده‌كه‌ن به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه.
