له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزه‌كانی سپای پاسداران له كوێستانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ورمێ هێرشیان كردۆته سه‌ر ئاژه‌ڵداران و مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان لێ زه‌وت كردوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێشتریش سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان باسیان له گوشاری سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئاژه‌ڵدارانی پارێزگای ورمێ كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندانی به‌سیج به‌ڵام ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كانی “داڵامپه‌ڕ” و “بۆزی سینا” قبووڵیان نه‌كرد. به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له ڕۆژانی ڕابردوو هێرشیان كردۆته سه‌ر ئاژه‌ڵداران و ٧٠٠ سه‌ر مه‌ڕ و ماڵاتیان زه‌ت كردووه.
