ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی سه‌قز بە ناوی “شەهلا چووپانی” كه چوار ڕۆژ له‌وه‌پێش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی سێشەممە ٦ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی باوكی “شه‌هلا چووپانی” له شارۆچكه‌ی قه‌وه‌خی سه‌قز و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی له‌به‌رده‌ست دا نییه.
