به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، سێ هێكتار له دارستانه‌كانی شارستانی گێڵانغه‌ربی سه‌ر به پارێزگای كرماشان له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیمه‌وه له ئاگردا سووتا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، سێ هێكتار له جه‌نگه‌ڵه‌كانی به‌ڕوی كێوهزهردی شاری گێڵانغه‌رب له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه ئاگر دراوه و ژینگه‌پارێزان و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به كه‌مترین ئیمكانات و پاش چه‌ند كاتژمێر توانیویانه كۆنتڕۆڵی بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژانی ڕابردوو دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی شاره‌كانی مه‌ریوان، سه‌رده‌شت، نه‌غه‌ده و بانه له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم ئاگر درا و زیانێكی زۆر به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یشت.
