به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخواز و خۆڕاگری مه‌ریوان به‌شداری به‌رینیان له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی “دكتۆر مسعوود مسته‌فا سوڵتانی” كرد.
دكتۆر “مه‌سعوود مسته‌فا سوڵتانی” چالاكی ژینگه‌یی و كه‌سایه‌تی خۆشناوی شاری مه‌ریوان ڕۆژی هه‌ینی به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له ده‌ست دا و خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌ریوان به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له كار و چالاكییه‌كانی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه، به‌شداری به‌رینیان له پرسه و سه‌ره‌خۆشیه‌كه‌ی كرد.
