لە ڕۆژی دووشەممه ٢٩ی جۆزەردانی ئه‌مساڵه‌وه بەندکراوێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “كۆڵه‌ساره”ی كامیاران مانی له خواردن گرتووه و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “حه‌مید فه‌تحۆڵڵاهی” به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست دیاریكردنی بارمته‌ی قورسی ١٥ ملیارد تمه‌نی بۆ ناوبراو و هه‌روه‌ها تۆمه‌ته ناڕه‌واكانی په‌روه‌نده‌كه‌ی له كاتی به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه، مانی له خواردن گرتووه. جێگای ئاماژه‌یه كه، “حەمید فەتحوڵڵاهی” مانگی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ به تۆمه‌ته‌كانی “به‌شداری له خۆپێشاندانه‌كانی نێو زیندانی سنه”، “هه‌وڵی شكاندنی كه‌لووپه‌لی گشتی” و “هێرش بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندان” دادگایی كراوه. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٣ گوڵانی ١٤٠٠ به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی سنه كرابوو.
