کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەسبەسەرکرانی ٧٧ هاووڵاتی لە ماوەی یەک مانگدا لە کوردستان

دەسبەسەرکرانی ٧٧ هاووڵاتی لە ماوەی یەک مانگدا لە کوردستان 1

به‌پێی ڕاپۆرتی تۆماركراو له‌ ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٣دا، لانیکەم ١٦٨ هاووڵاتی لە سەرتاسەری ئێران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستبەسەر کراون و بە بەراوردکردنی ئەم ئامارە لەگەڵ ئاماری مانگی مەی کە ١٠٧ حاڵەت تۆمار کرابوو، ڕێژەی به‌ندكراوان ٥٧٪ بەرز بووەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، له‌و ماوه‌یه‌ لانیکەم ٧٧ هاووڵاتیی کورد و ٥٠ هاووڵاتیی بەلووچ دەستبەسەر کراون. لە نێو ئه‌و به‌ندكراوانه‌دا، ٢٥ کەسیان ژن، ١٦ کەسیان منداڵ و ٧ کەسیان خوێندکار و مامۆستای قوتابخانە بوون. شایانی باسه‌ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٢٥ ژن لە سەرتاسەری ئێران لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ١٥ لەسەدی کۆی گشتیی به‌ندكراوان لەخۆ دەگرێت و له‌م ژماره‌یه‌ ١٥ كه‌سیان ژنانی خه‌ڵكی كوردستان بوون.