“مێهدی سادقی”، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام کە چەند ڕۆژی له‌وه‌پێش لە زیندان ئازاد کرابوو، بە خواردنی حەب لە تەنیشت تاوەری ئازادی لە تاران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
“مێهدی سادقی” ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ بە تۆمەتی “دژایەتی لەگەڵ ئاسایشی نەتەوەیی”، “تێکدانی ئاسایشی گشتی” و “هاندانی خەڵك بۆ خۆپیشاندانەکان” دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٤٢ ڕۆژ به سه‌خه‌تی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ١٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له زیندان ئازاد كرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نیه مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە شەش مانگ زیندان و ٧٤ زه‌ربه قامچی و دوو ساڵ قەدەغەی چوونەدەرەوە له وڵات مەحکووم کرا.
