بەپێی بڕیاری دادگا “ئومید شامحەممەدی”، مامۆستای خەڵکی دیواندەرە، کە لە زیندانی بیجاڕدا بەند كرابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٨ی پووشپه‌ڕ، به پابه‌ندی ئهلهكترۆنی ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یەکشەممە “ئومید شامحەممەدی” ئەندامی ئەنجومەنی سنفی فه‌رهه‌نگیانی کوردستان (لقی دیواندەرە)، دوای تێپەڕكردنی نیوەی ماوەی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی بیجاڕ، به پابه‌ندی ئه‌له‌ڵكترۆنی ئازاد كراوه. ناوبراو، ڕۆژی شەممە ١٩ی گوڵانی ١٤٠١ دوای بانگهێشت كردنی بۆ دادگای ئینقلابی دیواندەرە دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی بیجاڕ کرابوو. جێگای ئاماژه‌یه كه پێشتر لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ئه‌و چالاكه سنفیه‌ی به پێنج ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كردبوو و دواتر سزاكه‌ی لە دادگای پێداچوونەوە بۆ یەک ساڵ زیندانی ته‌عزیری و چوار ساڵ زیندانی ته‌علیقی گوڕدرا.
