به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له شاره‌كانی سنه و دیوانده‌ره به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا”، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم گۆڕستانه‌كانی سنه و دیوانده‌ره‌یان گه‌مارۆ دا و ویستیان ڕێگه له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان بگرن به‌ڵام، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌شداری به‌رینیان له‌و كۆبوونه‌وه كرد و به دانانی گوڵی سوور له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵهكیانیان ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگه‌ی پڕ شانازیان بن.
