به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمیته‌ی لاوانی شۆڕشگێڕی سووری مهاباد به بۆنه‌ی ٧ی پووشپه‌ڕ، ڕۆژی كیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و په‌یامه دا هاتووه، ئێمە هەزاران کەس بووین، هەزاران کەس لە ئێمە گیانیان بەخت کرد یان لە زیندانەکان ڕزان. هەزاران کەس لە ئێمە پشتیان لە مەیدانی شۆڕش کرد. هەزاران کەس لە نیوەی ڕێگا بەجێ مان. بەڵام، ئێمە هێشتا هەزاران کەسین. پەیامی هاودڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکانی سەربەرزی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا دەکەین و لەگەڵ ئەوان یادی هاوڕێیانی نەمرمان بەرز ڕادەگرین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە بنەماڵەی شەهیدانمان بەجێ ناهێڵین و ناهێڵین یاد و ناوی گیانه‌بختكردووان لە یاد بچنەوە. بینه‌رانی خوشه‌ویستی ته‌له‌فزیوونی كۆمه‌ڵه ده‌توانن مه‌تنی كاملی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا له‌سه‌ر سایته‌كانی كۆمه‌ڵه و په‌یام دا ببینن.
