ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو ئۆتومبیل له مێحوه‌ری مهاباد- بۆكان سێ هاووڵاتی گیانیان له ده‌ستدا و له دوو ڕووداوی دیكه له مێحوه‌ری قوروه- هه‌مه‌دان دوو كه‌س به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ماشێنه‌كه‌یان بوونه قوربانی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو ئۆتومبێلی پراید له مێحوه‌ری بۆكان- مهاباد ناسراو به جاده‌ی بورهان و له نزیك گوندی “تیكانلوجه” پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له مێحوه‌ری قوروه بۆ هه‌مه‌دان و له نزیك گونده‌كانی وێنسار و گه‌نجی، دوو ئۆتومبێلی نه‌یسان و پژۆ به‌هۆی خراپی دۆخی جاده وه‌گه‌ڕان و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست دا.
