شه‌وی دووشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه پارێزانی شاری بانه دوای چه‌ند كاتژمێر هه‌وڵ و تێكۆشان توانیان ئاگری دارستانه‌كانی ناوچه‌ی سه‌یرانبه‌ن كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، هۆكاری ئاگرگرتنی دارستانه‌كانی سه‌یرانبه‌نی بانه هێشتا ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام، ژینگه‌پارێزان داوایان له خه‌ڵكی شاری بانه و ده‌ورووبه‌ری كرد له وه‌رزی گه‌رما دا كه سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن، ئاگادری ژینگه و سرووشتی كوردستان بن و بیپارێزن.
