به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دكتۆر “پێدرام موعینی” مامۆستای بواری كۆمه‌ڵناسی زانكۆی ئازادی تاران و دانیشتووی بانه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ئیعترافی ئیجباری خراوه‌ته ژێر گوشار و به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه.
“پێدارم موعینی” مامۆستانی زانكۆی “علووم و ته‌حقیقات”ی تارانه و له ڕێكه‌وتی ٢١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ بۆ جاری دووهه‌م له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری بانه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕاگوێزرا. ناوبراو پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازاد كرابوو.
