به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له كۆی گشتی ١ ملیارد و ٦٥٠ ملیۆن میتری سێ جا زه‌رفیه‌تی به‌ندئاوه‌كانی پارێزگای كرماشان، ئێستا ٨٨٦ ملیۆن میتری سێ جا واته ٦٥.٦٤٪ ئاویان هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، بارینی مامناوه‌ندی باران و به‌فر له پارێزگای كرماشان تا كۆتایی وه‌رزی به‌هار ٤٤٩ میلی لیتر بووه كه به نیسبه‌ت ساڵی ڕابردووی ٤٩٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. ئێستا له پارێزگای كرماشان زیاتر له ١٠ هه‌زار بیری ئاوی یاسایی و پێنج هه‌زار بیری ئاوی نایاسایی له حه‌وزه‌ی كه‌شاوه‌رزی شناسایی كراوه و ئه‌گه‌ر پلانێك له ئارادا نه‌بێت، خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه تووشی ته‌بی ئاوی ده‌بن.
