ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی مهاباد له چالاكییه‌ك دا ڕێزیان له فیداكاری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لاوانی مهاباد به بڵاوكردنی وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایانگه‌یاند كه ڕێگه ناده‌ن یاد و بیره‌وه‌ری گیانبه‌ختكردووان له‌بیر بچێته‌وه. ژنان و پیاوانی ئازادیخوازی مهاباد داوایان له خه‌ڵكی ئێران كرد سه‌رپۆشی سپی و ژیاننامه‌ی گیانبه‌ختكردووان بۆ دایكانی شۆڕشی “ژینا” خه‌ڵات بكه‌ن و و بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی به‌رینتر بكه‌ن.
