ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، سێ هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی “مه‌هیم سه‌ركوری” و “به‌لال سه‌ركوری” له شارستانی سه‌رباز و “ئێحسان ئابادیان” له شاری ڕاسه‌ك به ته‌قه‌ی لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌كدرانی نێو ئۆتومبێلێك له به‌رامبه‌ر بانكی كه‌شاوه‌رزی كه‌لات له شارستانی سه‌رباز ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له دوو شارۆمه‌ندی به‌لووچ كردووه كه یه‌كێكیان به ناوی “مه‌هیم سه‌ركوری” به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئێرانشار گیانی له‌ده‌ست دا و ئه‌وی دیكه‌یان به ناوی “به‌لال سه‌ركوری” بریندار و ڕاگوێزی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كرا. هه‌روه‌ها هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ئێحسان ئابادیان” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی ڕژیم له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ تیرۆر كراوه.