شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ئاگرێكی گه‌وره له بازاڕی ئه‌مین له شاری نه‌غه‌ده كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆری به بازاڕیانی ئه‌و شاره گه‌یاند.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ئاگره‌كه له بازاڕێكی خۆماڵی له شاری نه‌غه‌ده ده‌ستی پێكردووه و دواجار بۆ بازاڕی ئه‌مین ته‌شه‌نه‌ی كردووه و چه‌ند كه‌پسوولی گاز ته‌قیوه‌ته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و شاره داوایان له هێزه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه كردووه به‌ڵام به‌هۆی بێ ئیمكاناتی و به‌ڕبڵاوی ڕووداوه نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. هه‌ندێك له زانیارییه‌كان باس له برینداربوونی ٢٠ كه‌س ده‌كه‌ن به‌ڵام، فه‌رمانداری ئه‌و شاره ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌د كردۆته‌وه.
