لە ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ، “هوشمەند عەلیپوور”، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی سەردەشت له ناڕه‌زایه‌تی به ڕێگری كردنی به‌رپرسانی زیندانی سنه له ئازادكردنی به وه‌سیقه، مانی له خواردن گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “هوشمه‌ند عه‌لیپوور” پێنج ساڵ له ٨ ساڵ ماوه‌ی به‌ندكرانی تێپه‌ڕ كردووه و ڕایگه‌یاندووه تا گه‌یشتن به داواكارییه‌كه‌ی درێژه به مانگرتن ئه‌دات. ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی هەینی ١٢ی پووشپەڕی ١٣٩٦ لەگەڵ “محەمەد وەستا قادر” لەلایەن هێزەكانی ڕژیمه‌وه لە سه‌قز دەستبەسەر و پاش ١٠٨ جار لێپرسینەوە، ڕاگوێزی زیندانی سه‌قز و له‌وێشه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سنه گوازرایه‌وه. “هوشمه‌ند عه‌لیپوور” ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به ئێعدام مه‌حكووم كرا و دواتر حوكمه‌كه‌ی له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرایه‌وه، ناوبراو له دووهه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگایی دا به ٨ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا.
