ڕۆژی هەینی، ٢ی پووشپەڕ، “حاتەم ئۆزدەمیر”، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی تورکیە لە بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
“حاتەم ئۆزدەمیر”، نیوەشەوی ١١ی پوشپەڕی ١٣٩٨ پاش پێكدادانی چەکدارانەی نێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی چاڵدێران دەستبەسەر کرابوو. ڕەشەمەی ١٤٠١، حوکمی لەسێدارەدرانی “حاتەم”، لەلایەن لقی ٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە بە سەرۆکایەتیی “قاسم مەزینانی”، ڕەت کرایەوە و دۆسییەکەی بە مەبەستی پێڕاگەیشتنی دووبارە، بۆ لقی هاوتەریب لە دادگای ئینقلابی ورمێ نێردرا.
