ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ١١ هاووڵاتی خه‌ڵكی شارستانی حاجی ئابادی ئوستانی هۆرمۆزگان به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی ساخته ژاراوی بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی هۆرمۆزگان ١١ كه‌س به‌هۆی خواردنی ئه‌لكۆلی متانۆل ژاراوی بوون كه باری ته‌ندرووستی پێنج كه‌سیان ناجێگیره. شایانی باسه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو ١٤ كه‌س به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ئه‌لكۆلی درووستكراو له شاری كه‌ره‌ج گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ١٣٠ كه‌سی دیكه‌ش ژاراوی بوون. هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردووش له شاری سه‌رده‌شت ٧ لاوی ئه‌و شاره به‌هۆی خواردنی مه‌شرووبی ساخته ژاراوی ببوون.