ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، “هاشم ساعدی” باوكی هه‌میشه زیندوو “سارینا ساعدی” له سه‌ر گڵكۆی ناوبراو حازر بوو و ڕێزی له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “هاشم ساعدی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كوردستان ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری له بۆكان و سه‌قز كۆبوونه‌وه و له كاتی گه‌ڕانه‌وه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. ناوبراو پاش ١١ ڕۆژ به‌ندكران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی بۆكان، به دانانی وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا و ڕۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی مه‌زاری كچه‌كه‌ی كرد.
