“سەجاد مورادی وندان”، خەڵکی ئاودانان کە لە ڕەوتی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”دا دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بانگ کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌جاد مورادی وه‌ندان” تۆمەتبار کراوە بە “هاندان و بەلاڕێدابردنی خەڵک بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات”، “پێكهێنانی گرووپ بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنییەت و ئاسایشی گشتی”، “گواستنەوە و دروستکردنی ته‌قه‌مه‌نی” و “بێڕێزیکردن بە ڕێبەر”. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ له هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خانوویه‌ك له شاری مه‌سجد سۆله‌یمان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
