به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزلێنان له ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له ده‌ورووبه‌ری شاری سنه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكت و خوێندنی سروودی شۆڕشگێڕانه ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌یان به‌رز نرخاند. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ریان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.
