به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ٣١ی جۆزه‌ردان، ڕۆژی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌چووه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران به به‌رزكردنی ئاڵای سوور، دانانی وێنه‌ی هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردوو، نووسینی تراكت و هه‌ڵواسینی پلاكارد هاتنی ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه‌یان له ته‌واوی پێشمه‌رگه و كادره‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی سه‌ر به‌رزی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری پیرۆزبایی كردووه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كردۆته‌وه.
