سه‌ر له به‌یانی ئه‌ورۆ پێنج شه‌ممه ١ی مانگی پوشپه‌ر، درێژه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان دوو باڵی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێر ، كه باڵێكیان له رۆژانی رابردوودا رایانگه‌اندۆه به ناوی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانه‌وه درێژه به چالاكی سیاسی خۆیان ده‌ده‌ن ، شه‌ر و پێكدادانێ چه‌كداری لێكه‌وته‌وه . له ئاكامدا به داخه‌وه دوو پێشمه‌رگه گیانیان له ده‌ست داوه و هه‌ر وه‌ها برینداریش هه‌یه.
ئێمه وێرای ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌و روداوه، هه‌ر چه‌شنه ده‌ست بردنێك بۆ چه‌ك له كێشه و ناكۆكیه سیاسیه‌كانی ناو ئوپوزسیوندا به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و داوامان له هه‌ردوو لا ئه‌وه‌یه، كه به هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رانبه‌ر به بارودوخی سیاسی هه‌ستیاری ئێستا ناكۆكیه‌كانی نێو خۆیان له رێگه‌ی دیالوگی سیاسی شارستانیانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن كه دوژمنانی خه‌ڵكی كوردوستان پێی شاد بن. كۆمه‌ڵه له هه‌مان كاتدا ئاماده‌یی خۆی راده‌گه‌یه‌نێت بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوكارێك له پێناو هێور كردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه دا.
هه‌ر وه‌ها سه‌ره‌خۆشی ده‌كه‌ین له كه‌س و كار و هاورێییانی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه گیانبه‌خت كردۆه و هیوای چاك بوونه‌وی هه‌ر چی زووتری بۆ برینداره‌كان ده‌خۆازین.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
١ی پوشپه‌ری ١٤٠٢ی هه‌تاوی